پارێزەری کرین لە گەیمیک

ویبسایتی گەیمیک کڕیارەکان دژی هەر هەوڵێکی ساختەکاری دەپارێزێت. ئیمە تەواوی پرۆسەی کڕین و فرۆشتن لە وئبسایتمان دەگرێنە ئەستۆ . کڕیار بە تەواوی پارێزراوە دژی ئەو فرۆشیارانەی کە بابەتەکانیان ناگەیەنن یان ئایتمی جیاواز لەوە کە لیست کراوە دەگەینن بە کریار.

گەیمیک هەتا ٢٤ کاتژمێردوای ئەوە ئایتمی فرۆشراو دەگەیەنیتە کڕیار پارە دەپارێزێت و ئەگەرهیچ سکاڵایەک بەرز نەکراوە فرۆشیار پارە وەردەگرێت. لەم کاتەدا ئەگەر ناکۆکی دروست بوو، گەیمیک بە راگرتنی پارە کڕیار دەپارێزێت هەتا کێشەکە چارەسەر دەبێت. ئەگەر ئەکاونت وەک ئەوە کە پێشتر باسکرا نەبوو، پارەی بنەڕەتی بۆ کڕیار دەگەڕێتەوە.

کاتێک کڕیار ڕووبەڕووی هەر کێشەێک دەبێت وەکو ریکۆڤیری ئەکاونتی کڕراوە کە بەهۆی فرۆشیار دروست بووە، پێویستە زانیاریمان پێبدات تا کێشەکە لەگەڵ فرۆشیار چارەسەر بکەن یان داوای پارە لە فرۆشیار بکات. ئەگەر بۆمان بسەلمێنن کە فرۆشیار کێشەکەی دروست کردووە و ئامادە نییە چارەسەری بکات گەیمیک مافی ئەوەی هەیە بە دابینکردنی دۆکیومێنتەکانی فرۆشیار بۆ کڕیار و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کاری زیاتر و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر فرۆشیار.

گەیمیک لە هەر شتێک کە دوای گەیاندنی ئەکاونت ڕووی داوە بەرپرس نییە و تەنها بەڵگەنامەی پێویست بۆ فرۆشیار و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاشکرا دەکات.

چۆن ئەکاونت لە گەیمک بکڕیت؟

1- لە شۆپ سەیری ئەو ئەکاونتانە کە پێشکەش کراوە بکە و ئەو ئەژمێرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت. تکایە بۆ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی گرنگ لەدەستت نەچیت دڵنیابە لەوەی کە نەک هەر ئۆفەرەکە بخوێنیتەوە، بەڵکو سەیری وەسف و وێنەکانیش بکەی.

2-کلیک لە سەر کرین بکە.

3-لە لاپەڕەی چێکاوتدا دەتوانیت پوختەی پارەدان ببینیت.

4-هەر وردەکاریەکی پێویست زیاد بکە، شێوازی پارەدان دەسنیشان بکە و دوگمەی "ئێستا بیکڕە" دابگرە.

5-دوای پارەدان بۆ لاپەڕەی داواکاریەکانت ئاڕاستە دەکرێت.

6-میدلمانی گیمیک پەیوەندی بە فرۆشیارەوە دەکات و یارمەتیی تۆ بۆ گواستنەوەی ئەکاونت دەدات.

7-دوای تەواوبوونی گواستنەوە، ماوەی بیمەی ١ ڕۆژت هەیە بۆ پشکنینی ئەکاونتی وەرگیراوت.

8-. ئەگەر ئەژمێرەکە وەک ئەوە کە باسکرا نەبوو یان ڕووبەڕووی هەر کێشەیەکی تر لەگەڵ ئەکاونتت بوی، پەیوەندی بە پشتیوانی کڕیار بکە تا بۆ چارەسەرکردنی یارمەتیت بدات.

یاساکانی فرۆشتن

فرۆشیار داواکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەکاونت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر یان زووتر، ئەگەرنا ئەکاونتی لیستکراوی کەنسێل دەبێت و کڕیار پارەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە.

فرۆشیار بؤی نیە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەکاونتی فرؤشراو بکات . ئەگەر چیتر ئەکاونتە لیستکراوەکانت بەردەست نیە بۆ فرۆشتن پێویستە لە داشبۆردەکەت لاببرێت.

کرین و فرؤشتن لە دەرەوەی وێبسایتی گەیمیک

کرین و فرؤشتن لە ناو پلاتفۆرمی گەیمیک دڵنیادەکاتەوە کە ئەکاونت بە پشکنینی پشتڕاستکردنەوە دا ڕۆیشتووە و پرۆتۆکۆلی گونجاوی پاک کردەوە. کرین و فرؤشتن لە دەرەوەی وێبسایتی گەیمیک هیچ پشتیوانییەک لە گەمیک وەرناگیرێت چۆن لە دەرەوەی پلاتفۆرمی گەیمیک هیچ کارو کردەوەیەکی تاکەکەسی مان لا نیە.

قەدەغەکردنی فرؤشتنی نایاسایی

فرۆشیارەکان بە توندی قەدەغەکراون لە لیستی کردن یان پێشکەشکردنی هەر بەرهەمێک یان ئەکاونتێک کە لەوانەیە پێشێلی یاسا ناوخۆییەکان ویان رێساکان بکات، وەک هاککردن یان فرۆشتنی ئەکاونتێک کە خاوەنەکەی ڕازی نییە.

چۆن ئەکاونتم بفرۆشم؟

1- لە گهیمیک خۆت تۆمار بکە و بۆ بوون بە فرۆشیار پێویستە ناسنامەکەت بسەلمێنیت.

2- لە بەشی بەڕێوەبردنی فرۆشتن، ئەو یاریە دیاریبکە کە دەتەوێت بیفرۆشیت. هەموو خانەکان پڕکەوە و دڵنیابە هەموو زانیاریەکان دروستن.

3- پاش ئەوەی مەرجەکانی خزمەتگوزاریمان خوێندوتەوە و ڕازی بوی لەسەر " ناردن " کرتە بکە.

4- لە پەڕەی بەڕێوەبردنی فرۆشتن، دەتوانیت هەر گۆڕانکاریەکی پێویست بۆ لیستی ئەکاونتەکانت ئەنجام بدەیت.

خشتەی داواکاری پارەدان و کرێی فرۆشتن لە گەیمیک:

کۆمسیۆنی فرۆشتن و ٣٪ باجی کشانەوە فاست پەی %١٠ ئەمە بە شێوەیەکی تۆماتیک زیاد دەکرێت بۆ نرخی پێشنیارکراوت. لیست کردنی ئەکاونت بۆ فرۆشتن بۆ هەموو کەسێک بەخۆڕاییە و تەنها ئەگەر ئەکاونتت فرۆشرا کرێی فرۆشتن کەم دەکەین.

نموونە، کاتێک فرۆشیار ئەکاونتێک دەفرۆشیت بە ٢٠٠٠٠ دینار:

١٠٪ کۆمسیۆنی فرۆشتن + ٣٪ باجی کشانەوە فاست پەی زیاد دەکرێت:

٢٠٠٠٠ + (٢٠٠٠٠ * ١٣٪) = ٢٢٦٠٠ دینار

کەواتە لەم حاڵەتەدا ٢٢٦٠٠ دینار ئەو بڕەیە کە لە وێبسایت بۆ کڕیار نیشان دراوە.

فرۆشیار تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر پاش ئەوەی کڕیار گەیاندنی ئەکاونتی پشتڕاست کردەوە، پارەی وەردەگرێت. (پارەدان هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ)

پارەدانەکان لە فرۆشتنەکانت تەنها بۆ هەژماری فاستپەی کە تۆمار کراوە بە ژمارەی تەلەفۆنەکەت دەنێردرێت.

تکایە دڵنیابە لەوەی ئەژمێرێکی فاستپەیت بە هەمان ژمارەی مۆبایل کە لە قۆناغی چوونەژوورەوە دڵنیات کردووە هەیە.

خزمەتگوزاری میدلمان چییە؟

خزمەتگوزاری میدلمانی ئێمە پاراستنی تەواو بۆ کڕیار و فرۆشیار دابین دەکات.

میدلمان لەکاتی مامەڵەکەیاندا ڕێنماییان دەکات تا دڵنیابوون لەوەی کڕیار ئەکاونتی خۆی وەردەگرێت و فرۆشیار پارەی وەردەگرێت. ئێمە یەکەمین کۆمپانیای کوردستانین کە کارمان مامەڵە کردن و پاراستنی ئەکاونتی گەیمەرێک و گەیاندنی بە گەیمەرێکی ترە.

سودەکانی میدلمان بۆ کڕیار چییە؟

گەیاندنی ئەکاونت ١٠٠٪ گەرەنتیکراوە. فرۆشیار پارە وەرناگرێت تا کڕیارە ئەکاونتەکەی بە دەست دەگات.

ئەکاونت ١٠٠٪ وەک ئەوە دەبێت کە وەسفکراوە. ئەگەر ئەکاونتی داواکراو وەک ئەوە نەبوو کە وەسفکراوە ، کڕیار دەتوانێت ئەکاونت بگەڕێنێتەوە و مامەڵە هەڵبوەشێنێتەوە.

گەیاندن لەکاتی خۆیدا ١٠٠٪ گەرەنتی کراوە. هەموو ئەکاونتێک پێویستە لە کاتێکی گونجاودا بگەیەنرێت.

پشتگیری لە کریار پاش فرۆشتن ١٠٠٪ گەرەنتی کراوە. ئێمە بۆ هەر کێشەی تەکنیکی کە پێش مامەڵە ، لە کاتی مامەڵە، و دوای مامەڵە یارمەتیت ئەدەین .

خزمەتگوزاریەکان بۆ کڕیار بە خۆڕاییە.

شیوازی پارەدان ئاسانە. گرتە بکە لەسەر لینکی کردنەوەی ئەکاونت لە گەیمیک، پارەبدە و تەواو بووی. هیچ پڕۆسەیەکی کات بەفیڕۆدان نیە.

هیچ ئیشێکی گەورە نیە. پارە بدە، چاوەڕێ بکە بلیتی گفتوگۆکەت لەگەل میدلمان بکرێتەوە، چاوەڕێی ڕێنمایی بکە و تەواو.

مامەڵەی تایبەت. بۆسێکیوریتی هەژمارەکەت هەموو مامەڵەکان تایبەتن.

فرۆشیارپشتڕاستکراوەتەوە. ئیمە کڕیار دڵنیا دەکەینەوە کە لە فرۆشیاری متمانەپێکراو ئەکاونت دەکڕێت و فرۆشیارە پڕ مەترسیەکان فلتەر دەکەین کە تۆ لەکاتی کڕیندا زۆرترین ئاسایش وەرئەگیریت.

سودەکانی میدلمان بۆ فرۆشیار چییە؟

پارەی فرۆشیار پارێزراوە.

بەرزترین بەها. کڕیارەکان کاتێک خزمەتگوزاریەکی پارێزراوی میدلمان دەبینن پارەی زیاتر دەدەن.

مارکێتینگ. ئێمە ئەکاونتی تۆ لەسەر چەند پلاتفۆرمێک بەرز دەکەینەوە(بەم زووانە).

بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانی پێش فرۆشتن ئێمە تیمی فرۆشتنێکی تەرخانکراومان هەیە.

پرۆسەی ئاسان. ئێمە فرۆشیار لە تەواوی پرۆسەکەوە هەنگاو بە هەنگاو ڕێنیشان دەردەکەین.

فرۆشیار دەتوانێت بە هاوبەشکردنی لینکی کرین و بڵاوکردنەوەی لەهەر شوێنێک لەسەر ئینتەرنێت ئەکاونتی بفرۆشرێت.

مامەڵەی تایبەت. بۆسێکیوریتی هەژمارەکەت هەموو مامەڵەکان تایبەتن.

فلتەر کردنی هەموو کڕیارە پڕ مەترسیەکان دەپاڵێوین و فرۆشیار دڵنیای دەکەن کە پارەی مسۆگەر وەردەگرن.

پشکنینی ناسنامە

بۆ ئەوەی لە گەیمیک ببیتە فرۆشیار پێویستە ناسنامەکەت بسەلمێنیت. ئەمە تەنها یەک جارە و زیاتر لە ٣ خولەک ناخایەنێت.

کاتێک ئایتمێک بۆ فرۆشتن دادەنێت داوات لێدەکرێت کە دۆکیومێنتەکان پێشکەش بکەی تا لەلایەن تیمی گیمیک پشکنینی بۆ دەکرێت. پاشان ئەژمێرەکەت لە گەیمیک وەکوو فرۆشیار پەسەند دەکرێت و ئەکاونتی پێشکەشکراوت لە وێب سایت دەردەکەوێت.

ئێمە پاراستنی داتای بەکارهێنەر و تایبەتمەندی زۆر بە جدی وەردەگرین. هەموو زانیارییە کەسییەکانی پێشکەشکراو بۆ ماڵپەڕی گیمیک بە پارێزراوی خەزن کراون و هەرگیز هاوبەشی یان لەگەڵ هیچ لایەنی سێیەم دا ناکرێت و تەنها بۆ مەبەستی ئەمنی بەکار دەهێنرێ.

وێنەی ناسنامە ی نەتەوەیی

1- تەنها ناسنامەی نەتەوەیی یان پاسپۆرت قبوڵ دەکەین.

2- پێویستە ناسنامەکە بە ڕوونی دیار بێت و هەموو وردەکاریەکان بخوێنرێتەوە.

3- ناسنامەیەکی نایاسایی یان بەسەرچوو پێشکەش مەکە.

4- ناسنامەی هی کەسێکی تر پێشکەش مەکە، تەنانەت ئەندامی خێزان یان هاوڕێ.

5- بۆ ئەوەی ببیتە فرۆشیار لە گیمیک دەبێت تەمەنت ١٥ساڵ بە سەر بێت.

وێنەی خۆت کاتێک ناسنامەکەت و دەستنووس لە دەستتدا هەڵگرتووە

1- دەبێت لە سەر پارچە کاغەزێک دەستنووس بنوسێت " گەیمیک دات کام" لە گەل بەرواری ڕۆژ و ئیمزا.

2- بە تەواوی ڕووبەڕووی کامێرا کەببەوە و دڵنیابە دەموچاوت دیارە.

3- وێنەیەکی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە و دڵنیابە لەوەی دەق و ژمارەکانی سەر ناسنامەکە دەخوێنرێتەوە.

4- دڵنیابە هەمان ناسنامەیە کە پێشتر پێشکەشت کردووە، ناسنامەیەکی جیاواز بەکارمەهێنە.

5-لە ژووری تاریک یان ڕووناکییەکی گەشت لە پشتتەوە خۆت دوور بگرە، وەک ئەوەی دەموچاوت دیار نەبێت.

6- چاویلکە یان هەر شتێک کە تایبەتمەندیەکانی دەم و چاوت دادەپۆشێت لەبەر مەکە.

7- هیچ بەشێکی ناسنامە، دەستنووس ، یان دەموچاوت مەپۆشە.