دەربارەی ئێمه

ماڵپەرەی گەیمیک بازاڕێکی دیجیتاڵە کە کڕیار و فرۆشیارانی گەیمەر لە کوردستان و عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ماڵپەڕەکەمان سەربە کۆمپانیای گەیمیک لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن چەندکەسێکی عاشقی گەیم دامەزراوە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ببین سەکۆیەکی بازرگانی بۆ گەیمەران. ئەرکەکەمان ئەوەیە کە گەیمیک مارکێتێکی باوەڕپێکراوی گەیمران بیت بۆ کرین و فرۆشتنی پارێزراو و ئاسان.

٢ ساڵ ئەزموون لەم بوارە و بەپەرۆشبوون بۆ بازرگانی یارمەتیمان دەدات بۆ بەهێزکردنی گەیمەران. تایبەتمەندیەکان بۆ کڕیاران، وەکوو نرخی نزم، گەیاندنی خێرا، مامەڵەی سەلامەت، و دیاریکردنی هەموو جۆر ئەکاونتێک لە کۆمەڵگەکەمان وەردەگێڕێت. خزمەتگوزاری ئیمە بۆ فرۆشیاران لە بازاڕی گەیمیک دەستگەیشتنی خێرا بە سەدان کڕیار لە سەرتاسەری کوردستان دابین دەکات.

"خزمەتگوزاری" بێ هاوتا

مالپەرەی گەیمیک شوێنی خزمەتی گەیمرانە و هەمیشە بەردەست دەمینێت بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستت پێی بوو باشترین خزمەتگوزاریت بۆ دابین بکەین.

بە ئەپدەیت هێشتنەوەی ماڵپەڕەی گەیمیک و سۆپاس بۆ تیمەکەمان بۆ مامەڵەی باوەڕپێکراو و پارێزراو دەتوانین ئەزموونی بازاڕکردنی بێ هاوتا بۆ گەیمەران دڵنیا بکەین. پارەدان و هەروەها هەر زانیارییەک کە پێمان دراوە لە ١٠٠٪ پارێزراوە و هەرگیز لەلایەن هیچ لایەنی سێیەمەوە دەست ناکەوێ.

زیرەکتر، خێراتر، سەلامەتتر

پەیوەندیمان پێوە بکە

٢٤ ساعەت و ٧ رۆژی هەفتە لەگەڵ هەر پرسیارێک دەربارەی گەیمیک ئەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت. ئێمە هەمیشە لەسەر هێڵین بۆ یارمەتیدانی هەموو گەیمەران.

ئەگەر حەزت لێبێت لە جیاتی چات دەتوانیت ئیمەیڵێکمان بۆ بنووسی : support@gaimik.com